NRT

Broadcasting & Media Production Company

(تاکە کەناڵی ئەهلی کوردی بێلایەن )


کەناڵی ئێن ئاڕتی سەرەتای دەستپێکردنی دەگەڕێتەوە بۆ شوباتی ساڵی ٢٠١١ و بۆ یەکەم جار لە بەرواری ٢٠١١/٢/١٧ دەستی کرد بە پەخشی ئاسای ڕاستەوخۆ، وەکو یەکەم کەناڵی ئەهلی سەربەخۆ لە هەریمی کوردستان، بۆیە تەنها دوای سێ ڕۆژ لەپەخشی ڕاستەوخۆی ، کەناڵەکە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە سوتینرا. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ دوای چوار ساڵ لە ئەزمونی سەربەخۆی و گەیاندنی هەواڵ لەسەر بنەماکانی (ڕاستگۆی، هاوسەنگی ، بوێری) کەناڵی ئێن ئاڕتی لە قۆناخی کەناڵیکەوە هەنگاوی نا بۆ دروستکردنی دامەزراوەیکی سەربەخۆی گەورە کە لە حەوت بەشی سەرەکی پێکهاتوە لەسەر هەمان ئەودروشمانەی کەناڵەکە بۆی دامەزراوە. ئامانجی کەناڵی ئێن ئاڕتی بۆ داهاتوو دروست کردن و چەسپاندنی میدیای ئەهلی بێلایەنە ، بەو هیوایەی کە بتوانیت ڕێگەخۆشکەربێت لە هەرێمی کوردستان بۆ هاندان و دروستکردنی میدیای تری هاوشێوە کە تەنها کاری پیشەی راگەیاندن بکەن دوور لە دەستێوەردانی حیزبی و سیاسی و ئەرکی سەرەکیان گەیاندن و ڕوماڵی هەواڵ و پێشهاتەکانی هەرێم و ناوچەکە بێت بە ئامانەتەوە ، زانیاری نیشانی بیدەر بدات و وای لێبکات بینەر بیربکاتەوە نەک لە بری بینەر کەنالەکە بیربکاتەوە ، دەیەوێت بینەر دوای بینینی زانیاری و هەوالەکان بریار بدات نەک ئێمە لە بری ئەو بریار بدەین . بۆیە بەشی کوردی دیجیتاڵ میدیای دامەزراوەی میدیای نالیا دەیەوێت بە ئامانەتەوە و لەسەر بنەماکانی (ڕاستگۆی، هاوسەنگی ، بوێری) خوێنەران ئاگادار بکاتەوە لە مەڕ ڕوداو پێشهاتە کاندا ، ئێوەمان مەبەستە و تەنها کار لە پێناو ئێوەدا دەکەین.
--------------------
frequency = (12521 -V - nilesat)